درۆنێك كێڵگەیەكی مریشكی لەقامشلۆ كردە ئامانج و چوار ژن و منداڵێك بوونە قوربانی



لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرشكرایە سەر كێڵگەیەكی مریشك لە قامیشلۆ و بەو هۆیەوە 4 ژن و منداڵێك ، كە لەو شوێنە كاریان كردووە برنداربوون و هەروەها بۆردومانەكە زیانی ماددی بە كێڵگەی پەلەوەرەكە گەیاندووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ی 12ی 2022 لە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، كە گومان دەكرێت توركی بێت، كێڵگەیەكی مریشكی لە نزیك شارۆچكەی تربە سپی لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.

بە پێی زانیارییەكان، بەوهۆیەوە 4 ژن و منداڵێك برینداربوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها بۆردومانەكە زیانی ماددی بە كێڵگەی پەلەوەرەكە گەیاندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 13ی مانگی ڕابردوو فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ماڵێكی لە سەر ڕێگای ئەلحیزام لە شاری قامشلۆ كردە ئامانج و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

بەهای تمەنی ئێرانی لەمێژوودا گەیشتە نزمترین ئاست
پێت بەهای تمەنی ئێرانی لەمێژوودا گەیشتە نزمترین ئاست
لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە ١١٠ تۆن زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت
دوات لەهەرێمی كوردستان ڕۆژانە ١١٠ تۆن زەیتی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت
پەیوەنیدر