وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوە دەدات



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل كردووە كە دەكاتە ڕێژەی تەنها ( ٥٩٪) لە كۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێ بەشكردنی ڕێژەی (٤١٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەكانیان.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم ڕێكارەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی وایكردووە كورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیكەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار دروست بێت و گرفتی گەورەی دارایی دروست دەكات و دەبێتە هۆی بێ بەشكردنی بەشێكی زۆری مووچەخۆران و دروستكردنی جیاوازی لە نێوان مووچەخۆران.

ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوی ژمارە (٢١٤٧/٤/٧ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٣/٥ ) داوای لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ كردبوو بە تەمویلكردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بە بڕی ( ٩٤٩،٨١٣،١٤٦،١٧٠ ) دینار.

بەڵام وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ تەنها بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل كردووە كە دەكاتە ڕێژەی تەنها ( ٥٩٪) لە كۆی گشتی مووچەی هەرێم و بێ بەشكردنی ڕێژەی (٤١٪ ) ی مووچەخۆرانی هەرێم لە شایستەی مووچەكانیان، و تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش كە بڕیاری تەمویلكردنی دراوە نەگەیشتۆتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.

ئەم ڕێكارەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی وایكردووە كە كورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات بە نزیكەی ( ٣٩٠ ) ملیار دینار دروست بێت وگرفتی گەورەی دارایی دروستدەكات ودەبێتە هۆی بێ بەشكردنی بەشێكی زۆری مووچەخۆران ودروستكردنی فەرق وجیاوازی لە نێوان مووچەخۆران.

جگە لە كەمی ئەو بڕە پارەیەی كە نێردراوە بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو نوسراوانەی كە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدرال دەریچواندوون، بۆ مووچەی مانگی ئاداری ٢٠٢٤ ، هیچ تەمویلێكی حكومەتی هەرێم ناكرێت ئەگەر مووچەی هەرێم (توگین) نەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من لە مێژە دەستی كردووە بە پرۆسەی توگین لەژێر سەرپەرشتی بانكی ناوەندی عێراق و گفتوگۆكان لەم بارەیەوە بەردەوامن، و نابێت هیچ لەم ڕێكارانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ ببنە مایەی بێبەشكردنی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەمووچەكانیان كە شایستەی دارایی خۆیانە و دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لە ناوچەكانی دیكەی عێراق مامەڵە بكرێن.

لێرەوە وەكو وەزارەتی دارایی وئابووری جەختدەكەینەوە لە نووسراوی سەرەوەمان بۆ خەرج كردنی تەواوی مووچەی هەرێم، نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێبەش بكرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان و داوا دەكەین وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بەمەرجی تەعجیزی ئەو مافە لە هەرێمی كوردستان زەووت نەكات و بۆ مووچەی مانگی ئازار هیچ كۆت و بەندێك بۆ تەمویلكردنی مووچەخۆران دانەڕێژن چونكە ئەمە مافی دەستوری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە و نابێت تێكەڵی هیچ ناكۆكیەكی نێوان هەردوو حكومەت بكرێن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.

تووشبوانی شەکرە چیبکەن کاتێک بە ڕۆژو دەبن؟
پێت تووشبوانی شەکرە چیبکەن کاتێک بە ڕۆژو دەبن؟
تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
دوات تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
پەیوەنیدر