سبەینێ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بانگێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکەن بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێك.
پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەینێ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی دكەن.
ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پڕۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و هەروەها پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان.