بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان، 10 حزب و لایەنی تورکمانی بڕیاریاندا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10 پارت و لایەنی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانی هاوبەشدا لە هەولێر، نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەهێشتنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان ڕاگەیاند.
حزبەکان ڕایانگەیاند بڕیارەکە هۆکاری سیاسی لە پشت بووە، بۆیە بڕیاریاندا تا ئەو کاتەی کۆتای پێکهاتەکان دەگەڕێتەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.