خواردنەوەیەکی گونجاو لە تینویەتی ڕۆژ دەتپارێزێت



لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ڕۆژوەوانەکان ئارەزووی خواردنەوەی جۆرە خواردنەوەیەک دەکەن کە یارمەتیان بدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تینوێتی نەکەن.

لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر بەڕۆژوو دەبن کە بەپێی وڵاتەکان جیاوازی هەیە، بۆیە گرنگە ئاگاداری هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەکان بن لە بەربانگ و پارێشودا بۆئەوەی جەستەیان بە تەندروستی بمێنێتەوە.

لیستی ئەو خواردنەوانەی کە پێشنیار دەکرێن لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێنەوە، بەتایبەتی لە پارشێودا، بۆئەوەی لە هەستی تینووبوون ڕزگار ببێت:

شەربەتی قەیسی، خواردنەوەیەکی تەندروستە و هەستی تینویەتی ناهێڵێت، بە ڕێگایەکی ئاسان دروست دەکرێت، کە قەیسییەکە لە ئاوی گەرمدا دەخوسێنرێت و بەبێ ئەوەی شەکری لەگەڵ تێکەڵ بکرێت ئامادە دەکرێت.

خەڕنوب، یەکێکە لە خواردنەوە دڵخوازەکانی مانگی ڕەمەزان، خواردنەوەیەکی سروشتییە کە لە کاتی بەربانگ یان پارشێودا بخورێتەوە، چونکە لە ڕەمەزاندا یارمەتی مانەوەی لەش بە شێداری دەدات و تینوێتی لە ڕۆژدا کەم دەکاتەوە.

شیر بە خورما، یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان بۆ جەستە و یارمەتی دەدات بەرگری لە تینوێتی بکات، زیادکردنی شیر بۆ خورما وادەکات ببێتە خواردنەوەیەکی دەوڵەمەند بە وزە و هەستکردن بە تێری زیاد دەکات.

ماست، هەستکردن بە ترشەڵۆک، وشکبوونەوە و تینوێتی کەمدەکاتەوە و بەم شێوەیەش بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەش شێدار دەکات لە کاتی بەڕۆژووبووندا.

شەربەتی کەرکەدییە، یارمەتی مانەوەی لەشدەدات کە بە شێداری بمێنێتەوە، هەستی تینویەتی کەمدەکاتەوە.

خواردنەوە گیاییەکان، لیستی خواردنەوە گیاییەکان بریتین لە نەعنا، بەیبون، زەنجەفیل لەگەڵ هەنگوین، بۆ جەستە سوودێکی بەرچاویان هەیە، بەڵام نابێت بە شەکر شیرین بکرێن، چونکە هەڵمژینی ئاو کەمدەکاتەوە.

ئاو، باشترین خواردنەوەیە بۆ لەش، لە ڕۆژێکدا لەش پێویستی بە دوو لیتر ئاو هەیە و باشتر وایە بە شێوەیەکی تەندروست دابەشبکرێت لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێودا.

نرخی تەماتە بەرزبووەوە
پێشت نرخی تەماتە بەرزبووەوە
ڕاپەڕیننامەی شاری ئەربێلا
دواتر ڕاپەڕیننامەی شاری ئەربێلا
پەیوەندیدار