شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، بارستەھەوایەکی گەرمی باکووری ئەفریقا هەرێم دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ھەرێم خۆرەتاو دەبێت و لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای گەرمی باکووری ئەفریقا پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە بە ڕێژەی 2 تا 3 پلە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت 5-10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەی با باشووری خۆرئاوا دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و وە لە هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 21
زاخۆ : 20
سۆران : 18
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 23