کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكرا بوو



یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا بەغدا ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات ناردوەو نزیكەی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانیان هەیە و سبەینێش وەک وەزارەتی دارایی کۆدەبینەوە  و ئامادەکاری دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچە .

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە کەناڵ 8ی راگەیاند: “٩٢٠ ملیارمان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستە، تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووەو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات نزیكەی ٣٦٠ ملیار دینار كورتهێنانمان هەیە”.

راشیگەیاندووە: “رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی بریارەكانی دادگای فیدراڵی و كردنەوەی هەژماری بانكی دەكات”.

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە دەڵێت، حکومەتی عێراق لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە ئاگاداری کردووین کەپارەیان ناردووە ، هەروەها وەک وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سبەی کۆدەبینەوە و ئامادەکاری دەکەین بۆ ڕاگەیاندنی لیستی مووچە .

بەغدا بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
پێت بەغدا بە چوار لیست نزیکەی ٥٦٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد
نانەواخانەیەك بۆ ڕەمەزان 15 نانی كرد بە هەزار دینار
دوات نانەواخانەیەك بۆ ڕەمەزان 15 نانی كرد بە هەزار دینار
پەیوەنیدر