وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی نارد



وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

پارەکە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەمە یەکەمجارە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە جیا بنیرێت.

پێشتریش نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران ، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بە جیا دەنێرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی سێی هەرێم بڕیاری دا
پێت وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی سێی هەرێم بڕیاری دا
مامۆستایانی ئاینی چۆن لە ڕەمەزاندا دەتوانن خەڵک ڕێنمایی بکەن؟
دوات مامۆستایانی ئاینی چۆن لە ڕەمەزاندا دەتوانن خەڵک ڕێنمایی بکەن؟
پەیوەنیدر