بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو لەو شوێنانەی ئاویان نەبووە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ و بەیانی بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە بەشی دابەشکردن هەموو ئەو شوێنانەی کە ئاویان نەبووە بەتایبەتی ناوچەی قڕگە، قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری سلێمانی ئاویان پێدەگات.