نێچیرڤان بارزانی: با قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین



سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “با پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه‌ و ده‌سكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين”.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە یادی 54 ساڵەی ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادارى 1970 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ وه‌رچه‌رخانێكى چاره‌نووسساز و يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له‌ مێژووى هاوچه‌رخدا. به‌رهه‌مى تێكۆشان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستان بوو كه‌ حكومه‌تى عێراقى ناچار كرد دان به‌ به‌شێك له‌ مافه‌ ڕه‌واكانيدا بنێت، هه‌روه‌ها بووه‌ بناغه‌ى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان”.

سەرۆکی هەرێم دەڵێت: “له‌م ياده‌دا مێژووى پڕ له‌ نه‌هامه‌تيى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ بيرى هه‌مووان ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ لۆژيكى هێز و بير و سياسه‌تى نكۆڵيكردن له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى، چ زيانێكى له‌ وڵات داوه‌؟ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق له‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌، شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و ناسه‌قامگيريى به‌رده‌وامى بۆ عێراق و گه‌لانى به‌دواى خۆيدا هێنا كه‌ لێكه‌وته‌كانى تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، با له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ياده‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى كێشه‌ و ناكۆكى تا پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه‌ و ده‌سكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين. له‌ عێراقيش په‌ند و وانه‌ له‌ ڕابردوو و مێژووى پڕ له‌ ئازارى وڵات وه‌ربگرين، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ين و سيستمى فيدراڵى و مافه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانى عێراق بپارێزين و به‌ ڕوانينێكى هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێين.

د. داهات حەوێزی: ئەوانەی یەکێک لەم هەشت نەخۆشییەیان هەیە نابێت بەڕۆژوو بن
پێت د. داهات حەوێزی: ئەوانەی یەکێک لەم هەشت نەخۆشییەیان هەیە نابێت بەڕۆژوو بن
مانگی ڕەمەزان یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات
دوات مانگی ڕەمەزان یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات
پەیوەنیدر