بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتباری سووتانی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕێکەوتی ٢٠٢4/٠٣/٠٩ ئاگرێک کەوتەوە لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر و بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و سووتانی تەواوی کۆگاکە.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سووتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبووە، بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.
ئاشكراشی كردووە، دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتری تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەین، کە هەڵساوە بەسووتاندی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ف ، ح ، ع ) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.