وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا سبەینێ دوو شەممە 11ی ئادار بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە بە بەڵگەی شەرعی سەلمێنراوە، كە مانگ بینراوە.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ دوو شەممە 11ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەكە لە سعودیە و توركیا و قەتەر بڕیاریاندا سبەینێ بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.