هاتووچۆی هەولێر شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە



بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی، چەند شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر دادەخرێن.

لەو بارەیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند”سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كەوا شەقامی 30مەتری لەچواریانی كورد وعەرەب تاكو چواریانی گازینۆ عەنتەر بۆ ماوەیەكی نادیار بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی لەشەقامەكە دادەخرێت . هەروەها دەڵێت: لەماوەی داخستنەكە شوفێران دەتوانن شەقامی 60مەتری و20 مەتری وەكو شەقامی بەدیل بەكاربێنن”.

بە وتەی فازڵ حاجی”هەروەها جووتسایدی بەختیاری لەشەقامی 60مەتری تاكو شەقامی 40مەتری، یەكسایدی لەڕۆژی 2022/12/ 25بۆماوەی هەفتەیەك بەمەبەستی كاركردن لەدروستكردنی ئاوەڕۆی سەندوقی لەشەقامەكە دادەخرێت و لەماوەی داخستنەكە شوفێران دەتوانن شەقامە لاوەكیەكانی هاوڕێك ونزیك لەشوێنی داخرانەكە بەكاربێنن”.

بەڕێز؛ ڕێز لە كارمەندەكانی دەنێت و 12 كارمەندی نموونەیی دیاری دەكات
پێت بەڕێز؛ ڕێز لە كارمەندەكانی دەنێت و 12 كارمەندی نموونەیی دیاری دەكات
بانكی ناوەندی ئاماری فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە
دوات بانكی ناوەندی ئاماری فرۆشتنی دۆلاری هەفتەی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر