لە ژمارەیەك وڵات ڕۆژی سێ شەممە وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دیاری كرا.
ئەنجوومەنی فەتوای ئۆسترالیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سبەینێ دوو شەممە 11ی ئادار تەواو كەری مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی سێ شەممە 12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی 1445ی كۆچی.
ڕاشیگەیاندووە، سبەی شەو (دوو شەممە لەسەر سێ شەممە) دوای نوێژی شێوان نوێژی تەراویح ئەنجام دەدرێت.
لای خۆشیەوە، كۆماری برۆنای لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دوو شەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی سێ شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
عەلی ڕەزا موحج نەژاد، ئەندامی دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ئاژانسی (میهر) ڕایگەیاندووە، بەپێی پێشبینی شارەزایان، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە هیلالی مانگی ڕەمەزان دەردەكەوێت و بەوهۆیەوە ڕۆژی سێ شەممە (12ی ئادار) دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان لە ئێران.
هاوكات، هەریەكە لە وڵاتەكانی (ئەندونیسیا، سەنگافورە، مالیزیا، یابان، چین) بڕیاریاندا سبەینێ دوو شەممە تەواوكەری مانگی شەعبان بێت و ڕۆژی سێ شەممە بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ.
بيان بداية شهر رمضان المبارك لعام 1445هـ الموافق 2024م
يوم الثلاثاء الموافق لـ 12 مارس هو بداية شهر رمضان المبارك لعام 1445هـ الموافق 2024م
رمضان مبارك وطاعة مقبولة و كل عام وأنتم بخير
🌐 تحميل البيان: https://t.co/sncLwP2ztUبيان-بداية-شهر-رمضان-لعام-1445 pic.twitter.com/NOqdF5Mdzs
— Australian National Imams Council (@ImamsCouncil) March 6, 2024