مین لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر تەقییەوە و کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێ کەوتەوە.
بە پێی زانیارییەکان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە نێو بارەگای پاسەوانی سنووری هەولێر لە کانی قرژاڵە ڕوویدا.
بە هۆی تەقینەوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.