ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان دەستنیشانی کردووە.
دوای دوو جار درێژکردنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.
پێشتر کۆمسیۆن ڕایگەیاندبوو زیاتر لە 100 هەزار دەنگدەر کارتە بایۆمەترییەکانیان نوێکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو، بەڕێوەبچێت.