لە ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟



کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە زاخۆ زۆرترین بڕی باران باریوە کە ١٢.٤ ملم بووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە زاخۆ زۆرترین بڕی باران باریوە کە ١٢.٤ ملم بووە، هەروەها لە ناوچەی بامەڕنێ بڕی ١١.٨ ملم، لە مانگێش ١٠ ملم و لە ناوچەی چەمچەماڵ و خورماتوو و کەرکوک و شەمامک کەمترین باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

باران بارینی ئەمڕۆ لە ماوەی ١٢ كاتژمێری ڕابردوو

هەولێر ٠.٤ ملم

سلێمانی ٠.٣ ملم

دهۆك ٤.٦ ملم

كەركوك دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام ٣.٦ ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ ١٢.٤ ملم

ئاكرێ ٢ ملم

ئامێدی ٨.٢ ملم

بامەڕنی ١١.٨ملم

بارزان ٣.٤ ملم

هەڵشۆ ٣ ملم

خەبات ١.٨ ملم

مانگێش ١٠ ملم

سۆران ٥.٤ ملم

شەقڵاوە ٦ ملم

خورماتوو دڵۆپ دڵۆپ

شەمامك دڵۆپ دڵۆپ

“سبەی وەزیری دارایی عێراق مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت”
پێت “سبەی وەزیری دارایی عێراق مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت”
فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
دوات فەلەكناسێكی كورد یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر