ئێران یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد



دەستەی بینینی مانگ لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و دوو شەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە.

عەلی ڕەزا موحج نەژاد، ئەندامی دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ ئاژانسی (میهر) ڕایگەیاندووە، بەپێی پێشبینی شارەزایان، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە هیلالی مانگی ڕەمەزان دەردەكەوێت و بەوهۆیەوە ڕۆژی سێ‌ شەممە (12ی ئادار) دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان لە ئێران.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە 11ی ئادار تەواو كەری مانگی شەعبانی كۆچی دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وڵاتانی ئیسلامی و دیوانی وەقفی سوننی عێراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریان داوە ئێوارەی سبەینێ‌ یەك شەممە 10ی ئادار، لیژنەكانی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ بكەن.

بەپێی بۆچوونی زۆربەی دامەزراوە فەلەكییەكان، ڕۆژی دوو شەممە 11ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، بەڵام ئێران بڕیاریدا ڕۆژی سێ‌ شەممە بكرێتە ڕەمەزان.

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە
پێت بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر ھەژماری من نەبووە
دوای “تەوتینی” مووچە چەند كێشەیەكی دیكە لەنێوان هەرێم و عێراق دروست دەبێت
دوات دوای “تەوتینی” مووچە چەند كێشەیەكی دیكە لەنێوان هەرێم و عێراق دروست دەبێت
پەیوەنیدر