فەرهاد تۆفیق: دەرکراوەکان، دەرکراون و ناتوانن بگەڕێنەوە



وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ شوێنگرەوەی پۆستی وەزیری شەهیدان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە تەنها محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتەكەیە و دەشڵێت: ” دەرکراوەکان دەرکراون و ناتوانن بگەڕێنەوە ناو ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکرات”.

د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، تەنها محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتە و ئەمڕۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕێگەی هاتنی شاندێكیان بە سەرۆكایەتی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ ئەوەیان دووپات كردەوە، كە تەنها محەمەدی حاجی مەحمود وەك سەرۆكی حزب دەناسن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كەسانەی دەركراون، دەركراون و ناتوانن بگەڕێنەوە ناو ڕیزەكانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و بڕیارەكە دراوە و كۆتایی پێ‌ هاتووە و هەر هەواڵێك لەبارەی گەڕانەوەی ئەو كەسانە بڵاوبكرێتەوە هەوڵی “نەزۆكن” و بەهیچ شێوەیەك ناتوانن بگەڕێنەوە

سەبارەت بە ئەگەری تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فیدڕاڵی لەلایەن عەبدوڵای حاجی مەحمودەوە، فەرهاد تۆفیق وتی، “عەبدوڵای حاجی مەحمود پێشتر جێگری سكرتێری پارتەكە بووە و ئەوە بووە بە ڕابردوو، هەر هەنگاوێك دەنێت پەیوەستە بە خۆیەوە و ئێمە هەنگاو بۆ داهاتوو دەنێیین و ڕابردوومان تێپەڕاندووە”.

جەختیشی كردەوە، بە مافی خۆمانی دەزانین گۆڕانكاری لە پۆستی وەزیری شەهیدان بكەین لە حكومەتی هەرێم، چونكە ئەوە بەركەوتەی پارستی سۆسیال دیموكرات بووە و تاوەكو بتوانین تاوەكو هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ خزمەتی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان بكەین.

وتەبێژی سۆسیال دیموكرات ئاشكراشی كرد، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە ئەو پۆستە، كە بەركەوتەی پارتەكەمانە بداتەوە بە كەسێكی ناو پارتەكەمان و بۆ ئەوەش 3 كەسمان كاندید كردووە، كە بریتین لە (فاتیح ڕەئوف، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا سادق جەبار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئامانج جەمال، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتە).

دوای “تەوتینی” مووچە چەند كێشەیەكی دیكە لەنێوان هەرێم و عێراق دروست دەبێت
پێت دوای “تەوتینی” مووچە چەند كێشەیەكی دیكە لەنێوان هەرێم و عێراق دروست دەبێت
حكومەتی عێراق بۆ هەرزان كردنی نرخ “هەفتە بازاڕەكان” دەكاتەوە
دوات حكومەتی عێراق بۆ هەرزان كردنی نرخ “هەفتە بازاڕەكان” دەكاتەوە
پەیوەنیدر