وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان به‌نده به چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی بوجه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەیەک لە دەڤەری ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌كانی ئاینده به‌ردی بنه‌ماغه‌كه‌ی داده‌نێین، ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه پشكی خۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخرانكراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه پاره‌كه دواكه‌وتووه.
لە بارەی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له 7ی 1ی 2024 نوسراومان كردبوو ئاماژه‌مان به‌وه‌دابو كه پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بە هەمان شێوە دامەرزاندنی مامۆستایانی وانەبێژیش پەیوەستە بە هەمواری یاسای بودجه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە له ساڵی 2014وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ڕاگیراوه، هه‌رچه‌نده له ساڵی ڕابردوودا چەندین جار مامۆستایان ناڕەزایەتییان نیشاندا و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تەنها وەڵامی ئەوەیە: چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی بودجه‌ین.