ڕێواز فایەق، سەرۆکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، ئەو یاسایەى کە هەڵبژاردنى داهاتووى هەرێمى کوردستانى پێ ئەنجامدەدرێت، دادپەروەریى تێدایە.
سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەودوا پێکهاتەکان دەبنە خاوەنى نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان.
ڕێواز فایەق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەزگایەش کە هەڵبژاردن ئەنجامدەدات تاوەکو ڕادەیەک متمانەى لە دەزگاکەى هەرێمی کوردستان زیاترە.
باسی لەوەشکرد، سەبارەت هیچ هێزێکم نەدیوە هێندەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕاستگۆ بێت لە پەیامەکەی لەگەڵ ژنان، یاساکان و پاراستنی ژنان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستانیش وتی، هەڵبژاردنی هەر حزبێکی دیکە بەسەر یەکێتی دا جگە لەوەی دەبێتە هۆی لاوازکردنی یەکێتی لە پەرلەمان، هیچ دەستکەوتێکی نابێت.