هەڵوێستی نێچيرڤان بارزانی لەبارەی ڕووداوەكەی پاریس



نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئيدانەی كوژرانی سێ هاووڵاتیی كوردی نیشتەجێی فەرەنسا دەكات كە لە ئاكامی دەستڕێژی گوللـە لەلایەن هاووڵاتییەكی فەڕەنسیاييیەوە كوژران.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكرایەوە”ئیدانەی كوشتنی سێ كەسی كورد لە پاریس دەكەم، هاوخەمی خێزانەكانیانم”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامەكەیدا سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەڕەنسای كرد و ڕایگەیاند “دڵنیام لایەنە پەیوەندیدارەكانی فەڕەنسا دادپەروەری بۆ قوربانییان و خێزانیان جێبەجێ دەكەن،
بە وتەی نێچیرڤان بارزانی: “فەرەنسا هەمیشە پشتیوانی گەلی كوردستان بووه”.

شەوی رابردوو، هاووڵاتییەكی فەڕەنسايی تەمەن 69 ساڵ، لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا دەستڕێژی گوللـەی كرد و لە ئاكامدا سێ كەس كوژران و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون، هەر لەو بارەیەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەڕەنسا رایگەیاندبوو: “كوردەكانی فەڕەنسا لە ناوەڕاستی پاریس كرانە ئامانجی هێرشێكی خیانەتكارانە، دڵمان لەلای قوربانییان و كەسوكاریانە”.

ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال بێدەنگی شكاند
پێت ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیال بێدەنگی شكاند
باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفریشی بەدوادابێت
دوات باران بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت بەفریشی بەدوادابێت
پەیوەنیدر