لە ڕۆژئاوای کوردستان مریشک لە بازاڕەکاندا نەماوە



بەبۆنەوەی نزیکبوونەوە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ دەیەمین رۆژی لەسەریەک، مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی شاری کەرگێ لەگێ، لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا نەماوە.

مریشکفرۆشێک بە “نۆرس پرێس”ی ڕاگەیاندووە، کە هۆکاری نەمانی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی لەسەر نرخی نێوان لیژنەی دابینکردن و بازرگانەکاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبەریی خۆسەریی دیموکراتی ڕۆژئاڤا، نرخی مریشکی زیندووی لە ناوچەی جەزیرە بە 26 هەزار دیاریکرد، بە جۆرێک کە نرخەکە سەربڕین و پاککردن و هەڵکڕوزانیشی لەخۆ بگرێت.

فرۆشیارەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناکۆکییە“بۆ ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ مریشکی لە بازاڕی شارەکە نەهێشتووە، دوای ئەوەی پێشتر کیلۆیەک بە 28 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرا.

ئاشکراشی کرد، هۆکاری نەمانی مریشک لە بازاڕەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، بازرگانەکان دەستیانکردووە بە قۆرخکردنی بازاڕەکان لە مانگی ڕەمەزاندا، بۆ ئەوەی بە نرخێکی گرانتر بیفرۆشنەوە، بە مەبەستی زیادکردنی خواست لەسەریان لە مانگی ڕەمەزاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا خەڵکی لەبری مریشکی زیندوو، مریشکی فەرەنسی بەکاردەهێنن، کە هەر مریشکێکی بە 35 هەزار لیرەی سووری دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا کیلۆیەک مریشکی سەربڕدراو لە دوکانەکانی بە 43 هەزار دەفرۆشرێت.

“میترۆ”کەی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پێت “میترۆ”کەی بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
تورکیا بە 70 درۆن هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوا
دوات تورکیا بە 70 درۆن هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژئاوا
پەیوەندیدار