پەرلەمانتارێکی عێراقی داوا دەکات حکومەت کۆتایی بە بوونی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بهێنێت.
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، 22 دەروازەی نا فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندە، پێویستە کۆتایی بەو دەروازانە بهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی عێراق بە زووترین کات، بە ڕێگەی یاسایی کۆتایی بە بوونی دەروازە سنوورییە نا فەرمییەکان بهێنێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، سیستمی بە ئەلیکترۆنیکردن لە دەروازە سنوورییەکان گرنگە و پێویستە بخرێتەسەر سەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق، چونکە مەترسیی هەیە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی پیشەسازی.