لە ڕۆژی هەینیدا پاداشتێکی نەبڕاوە بەدەستبهێنە



ڕۆژى هەینی چەندین تایبەتمەندى و فەزڵ و گەورەیی خۆى هەیە، كە لە لەڕۆژەكانى تردا بەدى ناكرێن، ئەم تایبەتمەندیانەش ئێجگار زۆرن بەجۆرێك، كە زانا و پێشەوا (ابْنَ القَيِّم) رحمه الله  لەكتێبى (زَادُ المَعَاد)(١) دا نزیكى سى و سێ دانەیان باس دەكات.

یەكێك لەو تایبەتمەندى و فەزڵانەى ئەم ڕۆژەش خوێندنى سورەتى (الْكَهْف)ە تیایدا خێر و پاداشتێكى زۆرى هەیە و پێغەمبەرى خوا ﷺ مژدەى دەستكەوتنى خێر و چاكەیەكى زۆرى پێداوین بەهۆى خوێندنى ئەم سورەتە پیرۆزەوە.

لەو بارەیەشەوە پێغەمبەرمان ﷺ لە چەندین فەرمودەى صەحیحدا هانمان دەدات بەخوێندنى ئەم سورەتە پیرۆزە لەم ڕۆژە مەزنەدا، هەركەسێك لەڕۆژى هەینى دا سورەتى (الْكَهْف)ى خوێند، ئەوا نوورێک بە ئەندازەى نێوان هەردوو هەینیەكە بەدەستدەهێنێت، خوێندنەوەى سورەتى (الْكَهْف) لە شەو و رۆژى هەینی دا گرنگى و گەورەیی و فەزڵێکی نەبڕاوەی هەیە.

له‌ جابیره‌وه‌ خوای لێڕازی بێت هاتوه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌  كه‌ فه‌رموویه‌تی: (يَومُ الجُمُعَةِ إثنَتَا عَشرَةَ سَاعَة، مِنهَا سَاعَةٌ لايُوجَدُ عَبدٌ ‌مُسلِمٌ يَسألُ اللهَ تعالي شَيئاً إلا آتَاهُ إيَّاهُ، وَالتَمِسُوهَا آخِرَ سَاعَةٍ بَعدَ العَصرِ) (3) واته‌: ڕۆژی هه‌ینی دووانزه‌ کاتژمێرە، کاتژمێرێکی تێدایه‌ به‌نده‌ی موسڵمان نی‌یه‌ له‌و ساته‌دا داوای شتێك بكات له‌ خوا ئیللا نه‌یداتێ، ئێوه‌ش له‌ دووا کاتژمێرەکانی دوای عه‌سر بۆی بگه‌رِێن.

ھاوەڵەکان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەو کاتژمێرە لە ڕۆژی ھەینی کۆتا کاتژمێرە لە پاشنیوەڕوانی ڕۆژی هەینی دا.

داوای داخستنی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێم دەکرێت
پێت داوای داخستنی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێم دەکرێت
بانکی ڕەشید هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز ئاگاداردەکاتەوە
دوات بانکی ڕەشید هاووڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار