چه‌ند كوردێك..چه‌ند عێراقێك؟
هه‌ندرێن شێخ راغب
ئێستا چوار كوردستان‌مان له‌ناو عێراق هه‌یه، عێراقیش یه‌ك ناونیشان و یه‌ك ناوه، به‌ڵام یه‌ك جوگرافیا، یه‌ك سه‌نته‌ر، یه‌ك نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو نیه. ئێستا چه‌ند عێراقێكمان هه‌یه، عێراقێكی ئێرانی، یه‌كێكی ئه‌مریكی، ورده عێراقێكی دیكه‌مان هه‌یه له پارچه‌ی توركی و ئیماراتی و سعودی و ئوردنی وڵاتانی ئه‌وروپی پێكهاتووه.
به‌مجۆره ئه‌م ده‌وڵه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین بڕیاره له‌ناو یه‌ك ناونیشاندا، له‌ناو ئه‌م جوگرافیایه‌دا كاتێك سیاسه‌ت ده‌كه‌یت ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو ئێران و ئه‌م پارچه و پوچانه‌ی باسمان كرد له‌به‌رچاو بگریت، دوو شیعه هه‌یه له عێراق، شیعه‌یه‌كی عه‌ره‌بی عێراقی، شیعه‌یه‌كی ئێرانی، ئه‌م حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێستا به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌ست شیعه‌ی ئێرانه، چونكه دوای پاشه‌كشه‌ی موقته‌دا سه‌در، ئێران چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست كرد. سوننه‌ش دوو دانه‌یه، سونه‌ی پاشماوه‌ی به‌عسی و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كانن، سونه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و گرێ‌دراو به عه‌شیره‌ت و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كان، كوردیش چه‌ندین كورده.
چه‌ند كوردێك هه‌یه له عێراق، ئه‌وه‌ی بۆ كورد مه‌ترسیداره ئێستا چوار كوردستان هه‌یه له ناو عێراق، ده‌یانه‌وێت وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش كورد بكه‌نه چوار كورد؟؟. چۆن؟ هه‌رێمی كوردستان، به كرده‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن دوو كوردستان بێت، زۆنێك ناوه‌نده‌كه‌ی شاری سلێمانیه، زۆنێك ناوه‌نده‌كه‌ی شاری هه‌ولێره، ده‌یانه‌وێت نه‌ك هه‌ر له ڕووی كارگێڕی و سیاسی و حوكمڕانی، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی زمان و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیش بیكه‌نه دوو كوردستان، ئه‌م دوو كوردستانه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به عێراقێكه، سلێمانی له عێراقی ئێرانی نزیكه، هه‌ولێر له عێراقی توركی و سونه‌و تۆزێك عێراقی ئه‌مریكی نزیكه.
كوردستانی سێیه‌م ئیداره‌ی خۆسه‌ری شه‌نگاله، ئه‌م كوردستانه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری شه‌نگاله، ڕاسته ئیداره‌ی خۆسه‌ری شه‌نگال، په‌كه‌كه و هێزه‌كانی نزیكه‌كانی له‌وێ ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، توركیا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م كوردستانه بۆ خۆی بێت و زۆر ته‌ماعی تێدایه، ده‌یه‌وێت ئه‌ویش كوردستانێكی هه‌بێت له عێراق؟.
كوردستانی چواره‌م، كه‌ركوكه، ناوه‌ندی ئه‌م كوردستانه شاری كه‌ركووكه، به قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌وه تاوه‌كو خانه‌قین، ڕاسته ڕازی ده‌بن به دانانی پارێزگارێكی كورد، به‌ڵام ده‌بێت كه‌ركووك له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سێ كوردستانه‌كه‌ی تر نه‌بێت به‌هیچ جۆرێك، نه هه‌ولێر، نه سلێمانی، نه شه‌نگال. ئه‌م كوردستانه ئێران و عێراق و سوننه‌كان خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن، به‌ڵام كوردستانه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌ستی قوڵی ئینگلیزی تێدایه، ئێستا به كرده‌وه ده‌یانه‌وێت چوار زۆنی كوردی ته‌واو دژ به یه‌ك و ناكۆك و په‌رته‌وازه له‌ناو عێراق دروست بكه‌ن (هه‌ولێر، سلێمانی، شه‌نگال، كه‌ركوك).
ئه‌گه‌ر كورد خاوه‌نداریه‌تی له قه‌زیه‌كه‌ی ده‌كات و خاوه‌نی فكر، به‌رنامه و سیاسه‌تی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی، ده‌بێت به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته مه‌ترسیدارو پلان بۆ داڕێژراوه ببێته‌وه، كرۆكی سه‌ركه‌وتنی كورد ئه‌وه‌یه یه‌ك كوردستان هه‌بێت له ناو عێراق و یه‌ك كورد هه‌بێت. ئه‌گینا چه‌ند زۆنێكی بچووك كراوه‌ی كوردی له‌ناو عێراق هه‌میشه مایه‌ی ناسه‌قامگیری و نائارامی پڕ ناكۆكی ناوخۆیی ده‌بێت و خۆمان وون ده‌كه‌ین، ڕاستە چه‌ند عێراقێكیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت چوارچێوه‌یه‌كی هه‌یه ناوی ده‌وڵه‌ته‌و خاوه‌نی ئاڵایه‌ك و نوێنه‌رێكه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دنیا.