دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە



بریارە لە ناوەراستى هەفتەى داهاتوو دادگاى فیدڕاڵى عێراق لەسەر سکاڵاى پەرلەمانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆببێتەوە، سکاڵاکە لەسەر جیاوازیکردنە لە دابینکردنى خزمەتگوزاییە گشتییەکان.

نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى پارتى، سکاڵایەکی لەسەر هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى نەوتى عێراق و ئەمیندارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تۆمارکردووە و لە سکاڵاکەدا تانەى لە بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران داوە کە جیاوازیکراوە لە تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى سپى لە پارێزگاکانى عێراق بەراوورد بە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە کە یەکسانى لە دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان هەبێت، دەستوورى عیراق بکرێتە پێوەر بۆ دابینکردنى ژیانێکى شایستە بۆ هاووڵاتییان.

دادگاى فیدڕاڵى لە ڕۆژى 21ى شوبات دوو بڕیارى لەبارەى هەرێمى کوردستاندا و بریارەکان تایبەت بوون بە ڕاگرتنى کارکردن بەهەموارى یاساى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان و پابەندکردنى حکومەتى عێراق بە دابینکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.

نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە
پێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە
لە 28 ساڵی تەمەنیدا 28 نەمامی چاند
دوات لە 28 ساڵی تەمەنیدا 28 نەمامی چاند
پەیوەنیدر