وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو نەبوو و بڕیارە سبەینێ سەرجەم کارەکانی تەواوبێت و پارە ڕەوانەی هەری بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچە.
دوای ناردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا، ئەمرۆ کاری وردبینی بۆ لیستەکە دەستیپێکرد ، و وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامی ھەیە و پێدەچێت سبەینێ یان شەممە وردبینییەکە تەواوبکرێت و ٦١٨ ملیار دینارەکە رەوانە بکرێت.
میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، بەدرێژایی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا کراوە و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، ئەگەر لیستەکە کێشەی تێدا نەبێت، سبەینێ یان رۆژی شەممە ٦١٨ ملیارەکە لە بەغدادەوە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچە بۆ مووچەی مانگی شوبات بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێک وەزارەتی دارایی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە بوو، گەر هیچ کێشەیەک لە لیستەکەدا نەبێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.