سوید بە فەرمی بووە ئەندامی ناتۆ



ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوید بووە ٣٢هەمین ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، و ئەمڕۆش بەڵگەنامەکانی پەیوەستبوون بە ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە واشنتۆن ڕادەستکرد، ئەمەش کۆتایی بە دوو دەیە لە بێلایەنی بوونی ئەو ولاتە هێنا لە جیهاندا.

ئەم هەنگاوەی سوید گۆڕانکارییەکی گەورەی دروست کرد لە هەڵوێستی ئەو ولاتەدا، بەتایبەت  کە سوید تا ساڵی 2022 وەک وڵاتێکی بێلایەن لە جیهاندا دەردەکەوت و هیچ پەیوەستییەکی سەربازی لە جیهاندا نەبوو.

پەیوەستبوونی سوید، دوای پەیوەستبوونی فینلاند لە ساڵی ڕابردوودا دێت، بەو مانایەیە کە هەموو وڵاتانی سەر دەریای باڵتیک جگە لە ڕووسیا، ئێستا ئەندامی ناتۆن.

هەرچەندە سوید و فینلاند بەهۆی پەیوەستبوونیان بە یەکێتی ئەوروپا لە ڕووی سەربازییەوە لە ئەمریکا نزیکن، بەڵام لە ڕووی مێژووییەوە پێیان باشتر بووە لەو هاوپەیمانییە سەربازییەکان دوور بکەونەوە، کە لە سەردەمی شەڕی سارد دژی یەکێتی سۆڤیەت پێکهێنرا.

بۆ یەکەمجارە لە دوای ململانێکانی لە ساڵی 1814 لەگەڵ نەرویج، سوید بەشداری لە هێزەکانی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی دەکات، لەو کاتەشەوە تا ئێستا سوید هیچ جۆرە جەنگێکی نەبووە.

فینلاند و سوید لە یەک کاتدا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢دا کاندیدبوونی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانییەکە ڕاگەیاند، فینلاند لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بە فەرمی پەیوەندی بەو هاوپەیمانییەوە کرد، پەیوەستبوونی سوید ڕووبەڕووی دانوستانێکی درێژخایەن بووەوە لەگەڵ تورکیا.

ڕاپرسییەکی بۆچوون کە ڕۆژی هەینی لەلایەن ڕادیۆی ئێس ئاڕەوە ئەنجامدرا، ئاشکرای کرد زۆرینەی سویدییەکان پێیان وایە کە ئاسایشی وڵاتەکەیان بەم هەنگاوە بەهێزتر بووە.

جگە لە کاندیدبوونی بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆ، سوید لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی واژۆکرد کە ڕێگەی بە ئەمریکا داو 17 بنکەی سەربازی لەسەر خاکەکەی بەکارهێنا.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی پەیوەستبوون لە سەرۆکوەزیرانی سوید دوای پەسەندکردنی 31 وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی بەرگری، وتی، “ئەو کەسەی سەبر بگرێت دەیباتەوە”.

وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا کرا
پێشت وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا کرا
مامۆستایەک ڕێگایەکی هونەری بۆ فێرکردنی قورئان بەکاردەهێنێت
دواتر مامۆستایەک ڕێگایەکی هونەری بۆ فێرکردنی قورئان بەکاردەهێنێت
پەیوەندیدار