شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست دەکات، کە لە ڕۆژ ئاوا و باکوری کوردستانەوە دێت وە بە بڕی مام ناوەند باران و بەفر دەبارێنێت ،
محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند ،ئەمشەو شەپۆلەکە دەگاتە هەرێم و دەستپێدەکات، ئەگەر هەیە سبەی هەورە بروسکە دروست ببێت لە سنوری هەولێر و دهۆک و بەشێکی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە ،ئەم شەپۆلە زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچەکانی باکوری هەرێم دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی باشور ،
وتیشی، ئەگەری بەفر بۆ ناوچە شاخاویە بەرزە کان و سنوریەکان لە ئارادایە، و کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان و باشوری هەولێر و سليمانی جیاوازە ،
ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلەکە هەتا درەنگانی شەوی پێنج شەمە – هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت، و لەڕۆژی هەینیدا بە گشتی کەش ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی ڕوو لە باکوری کوردستان و ناوچەشاخاویە بەرزەکانی هەرێم و وڵاتی تورکیا دەکات ،
ڕاشیگەیاند، بەگشتی کەشێکی گونجاو دەبێت بۆ گەشت و سەیران و چونە دەرەوە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا و بەتایبەت لەمانگی ٢ دا شەپۆلێکی سەرما و باران و بەفر هەرێمی گرتەوە و چەند ڕۆژێکی خایاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین تەنانەت بۆ ژێر سفر پلەی سەدی، و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیەش بێتەوە شەپۆلێکی سەرمای هاوشێوەبێت ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.