لەكاتی كۆكردنەوەی دوومەڵان لە ڕۆژئاوا زیاتر لە 40 كەس كوژران



هێرش كرایە سەر 13 ئۆتۆمبێل لە ڕۆژئاوای كوردستان و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 كەس كوژران، كە بۆ كۆكردنەوە دوومەڵان چووبوون.

ئاژانسی (نۆرس پرێس)ی ڕۆژئاوا كوردستان بڵاویكردەوە، لە دەورووبەری دێرەزوور هێرش کراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کەسانەی چوون بۆ کۆکردنەوەی دوومەڵان، كە 13 ئۆتۆمبێل بوون و هێرشبەرەكان ئۆتۆمبێلەكانیان سووتاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكەوە، زیاتر لە 40 کەس کوژراون، ژن و منداڵیان تێدایە و ژمارەیەك هاووڵاتیش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی (ئەسەد) كراون.

ئاشكراشی كردووە، هێرشەكە لە گوندی (كەباجب) لە سنووری دێرەزوور ئەنجام دراوە و ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن داعش-ەوە ئەنجام درابێت و 4 ئەندامی هێزەكانی بەرگری نیشتمانی كوژراون.

لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، لە ئاکامی ئەو هێرشەی پێدەچێت داعش لە دەورووبەری دێرەزوور ئەنجامی دابێت 18 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

ڕكابەرەكەی ترەمپ لە هەڵبژاردن كشایەوە
پێت ڕكابەرەكەی ترەمپ لە هەڵبژاردن كشایەوە
پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کێشە لە سووتەمەنی و دەورانی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت
دوات پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ کێشە لە سووتەمەنی و دەورانی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت
پەیوەنیدر