کەمێک لەمەوبەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا کرا و دوای هاتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردەوە، پاش ئامادەکردنی لیستی مووچە. کەمێک لەمەوبەر بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا،
ڕەوانەکردنی لیستی مووچە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە زمانی عەرەبی بنێرن بۆیان، تاوەکو پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم بکەن و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی بەسەر هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا سەپاند، وەزیری دارایی عێراقی تەیف سامی دەڵێت، مووچەی مانگی سێ دەبێت لە ڕێگەی کارتی بانکی و بانکەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵەوە دابەشنکرێت، ئەمەش ڕەنگە هۆکارێکبێت بۆ دواکەوتنت دووبارەی مووچەی مانگی سێ، چونکە بەپێی شارەزایان ئەستەمە لە ماوەی مانگێکدا بتوانرێت هەژماری بانکی بۆسەرجەم مووچە خۆران بکرێتەوە.