کشتوکاڵی عێراق: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، مانگاکانی بەڕازیل سەلامتن



وەزیری کشتوکاڵی عێراق دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدات کە 19 هەزار ئاژەڵەی لە بەڕازیلەوە هاوردەکراون، پشکنینیان بۆ کراوە و سەلامەتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەباس جەبر مالیکی، وەزیری کشتوکاڵ، دڵنیایی دا کە ئەو کەشتییە کوەیتییەی کە نۆزدە هەزار سەر ئاژەڵی هەڵگرتبوو کە دەگاتە دەست، دوور بوو لە هەر جۆرە نەخۆشی و پەتایەک.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە ئەو مانگایانەی لە بەڕزایلەوە هاوردەکراون، سەرجەمیان سەلامەتن و تەندروستن.

پشتڕاستیشی کردەوە، تیمی پزیشکی ڤێتێرنەری سەرجەم ڕێکارەکانی پشکنینی مەیدانییان تەواو کرد و سەلمێندرا کە سەرجەم ئاژەڵەکان دوور بوون لە هەر جۆرە نەخۆشیی و پەتایەک، لەگەڵ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی چوونە ژوورەوەیان بۆ بەندەرەکانی عێراق، دواتر ڕەوانەکردنیان بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەشکرد، حکومەت سەرجەم ڕێکارەکان دەگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خۆراک، دابینکردنی هەموو بەروبوومی ڕووەکی و ئاژەڵ لە بازاڕەکانی عێراق بە نرخێکی قبوڵکراو، بەشێوەیەک کە ڕێگری لە گرانبوون و کەمبوونەوەی هەر جۆرە خۆراکێک یان کاڵایەکی کشتوکاڵی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی بەرژەوەندی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی.

بارزانی پەیامی خۆی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بە ئەمریكا دەدات
پێت بارزانی پەیامی خۆی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بە ئەمریكا دەدات
بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی دا
دوات بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی دا
پەیوەندیدار