باران و لافاو دەوامی لە بەشێكی عێراق ڕاگرت



بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمە و لافاوەی لە شەوی ڕابردووەوە بەشێكی ناوچەكانی عێراقی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ دەوام لە خوێندنگەكانی بەشێكی شارەكانی عێراق ڕاگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای بابل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە دەبێتە پشووی فەرمی لە خوێندنگەكان.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان، مەهدی ساڵح عەوادی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڕیاری پشووی بۆ سبەینێ داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ‌ شەممە 24ی كانوونی یەكەم دەبێتە پشوو لە خوێندنگەكان و دەوام نابێت بەهۆی ئەو لافاوەی شەقامەكانی گرتۆتەوە.

 

لەئەمڕۆوە حكومەت دۆلار بە هەرزان دەخاتە بازاڕ و نرخەكەی دادەبەزێت
پێت لەئەمڕۆوە حكومەت دۆلار بە هەرزان دەخاتە بازاڕ و نرخەكەی دادەبەزێت
سۆنامی كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات
دوات سۆنامی كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكات
پەیوەنیدر