لەسەر ئاستی جیهانی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستگرام و ماسنجەر کێشەی تەکنیکی تێکەوت و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەکار کەوتن.
ئەم کێشەیە تەکنیکی بوو و مارک زوکەربێرگ هەر زوو لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسی” گرفتەکەمان دۆزییەوە و کەمێک چاوەڕوانمان بن”،
ئەم پێشهاتە گۆڕانکاری خێرای لە دژایەتی هەردوو خاوەن تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیلۆن ماسک و مارک زوکەربێرگ دروستکرد، بەجۆرێک ئیلۆن ماسک لە پلاتفۆڕمی ئێکس پۆستێکی کرد و نووسی ” گەر ئەم پەیامەت خوێندەوە، ئەوە دەبێت بزانیت کە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە کاردەکەن”،
دوا بەدوای ئەوەش بە تەنزەوە پۆستێکی تری کرد و گوزارشتی لە دۆزی ئێستای مێتا و ئێکس کرد،
پاش چالاککردنەوەی تۆڕەکان لەلایەن کۆمپانیای مێتا و کەوتنەوە کاری فەیسبووک و ئینستگرام ، زوکەربێرگ جارێکیتر لە ئێکس پۆستێکی کرد و نووسی” ئێستا دەتوانن ئەم تۆرە بێ بەهایە بەجێ بهێڵن”.
ئەم گۆڕانکارییە چاوەڕواننەکراوە پێدەچێت ململانێی نێوان هەردوو گەورە سەرمایەدار گەرمتر بکات، بە جۆرێک هەردوولا بەتایبەت لە تۆڕی ئێکس بۆ یەکتر دەنووسن و، تەنز ئاڕاستەی یەکتر دەکەن.