سەرەڕای دابەزینی نرخەكەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر یەك، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 150 هەزار و 400 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ بەهای دۆلار بۆ 149 هەزار و 600 دینار دابەزی و بەبۆچوونی شارەزایانی دراویش بەهاكەی تاوەكو 140 هەزار بۆ هەر 100 دۆلار دادەبەزێت.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێكی بانکی ناوەندی عێراق، كە ڕێنمایی بە بانکەکان داوە بۆ کەمکردنەوەی سنووری کشانەوەی پارە بۆ ئەو کارتانەی کە بەستراونەتەوە بە هەژمارە بانکییەکانەوە وەک بەشێک لە ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کارت.