یەکێتی هاوردە و ناردنکاران هەماهەنگە بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور، و پیشنیاریشیان بۆ ئەو بابەتە داوەتە حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران.
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” بەردەوام لەسەر هێڵین لەگەڵ ئەندامان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور و هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، داواشمان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە کە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات.
شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد :”پێشنیارمان کردووە گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ هەڵبگیرێت و رێگری بكرێت له ههناردهكردنی ئاژهڵی خۆماڵی بۆ بازاڕهكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق”
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئەوشی خستە ڕوو:”بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بەبەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیهاندا و بەشێکیشی پەیوەستە بهوهی ئێران هەناردکردنی ئاژهڵی له رێگەی سنورەکانیەوە قهدهغه كردووه چ ڕاستەوخۆبێت یان تڕانزێت ، لهبهر ئهوه نرخی گۆشت له بازاڕهكانی عێراق له 25 ههزار دینار زیاتره، له ههرێمی كوردستانیش 20 ههزار دینارە”
سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا : ” جێی دەستخۆشیە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ چەند پێشنیارێكیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، ئاسانكاریی تهواویان بۆ هاوردەکاران كردووە، ئهوهیش له رێگەی كهمكردنهوهی رۆتین و ماوهی هاوردهكردن بهپێی مهرجه تهندروستییهكان، پشتیوان بە خوای گەورە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکەی دەبینین.”
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، نرخی گۆشت روو لە دابەزین دەکات، و رۆژانە لەلایەن تیمەکانی ڕێکخستن و ئاسایشەوە چاودێری نرخەکان دەکرێت.
ڕیاز ئەل موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی، ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “تیمەکانی سەرپەرشتیاری بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ بۆ گۆشتی سوور و جۆرەکانی تری گۆشت، رۆژانە لەلایەن تیمەکانی ڕێکخستن و ئاسایشەوە چاودێری نرخەکان دەکرێت،
موسەوی ئاماژەی بەوەشداوە، “تیمەکان دەستیان بەسەر ئەو گۆشتانەدا گرت کە بە شێوەی عێراقی دەفرۆشرا، بەڵام لە واقیعدا گۆشتی هاوردە بوو، و جەخستیشی کردەوە ڕێکارەکان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور بەتایبەت هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە ماوەکانی ئایندەشدا نرخەکان زیاتر دادەبەزن.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی گۆشتی مریشک و گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق و هەرێم ڕووی لە بەرزی کرد، بەجۆرێک لە هەرێم نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سور گەیشتە نزیکەی 25 هەزار دینار و نرخی مریشک گەیشتە نزیکەی 4 هەزار و 500 دینار، هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە لە هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خواست لەسەر گۆشتی سور لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆرە و لە هەرێمەوە زۆرینەی ئەو ئاژەڵانە هەناردەی ناوچەکانی خواروی عێراق دەکرێت و پێداویستی هەرێم پرناکاتەوە.