ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار ڕووی لە نزمی کردووە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی، بەراورد بە سەرەتای هەفتە دابەزیوە، هاوکات دوێنێ تا ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ٢١٣ ملیار و ٦٩٤ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٨ ملیار و ٨٧٠ ملیۆنی بە نەقد بووە، بەراورد بە دوێنی زیادی کردووە کە ١٤ ملیار و ٥٩٠ ملیۆنی نەقدی خستەبازاڕەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتەبەر، ئەنجامدانی سەرجەم مامەڵە ناوخۆی و دەرەکییەکانی بە دینار ڕاگەیاند، لەو ماوەیەشدا تا ڕادەیەک بەهای دراوی دینار و عێراق جێگیر بوو بوو.