کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە سەنتەری پارێزگاکانیش نمە باران ببارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەیە و کەمێک بەفریش لەزنجیرە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، لە کاتەکانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان لە هەندێک ناوچەى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات بۆ بارانى مام ناوەند دەگۆڕێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان و شارۆچکە نزیکەکانیان دەبارێت و لە سەنتەرى پارێزگاکانیش تەنها نمە باران دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 18
سلێمانی :17
دهۆک : 16
زاخۆ : 18
هەڵەبجە : 16
کەرکووک : 22
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 23