وەزارەتی بازرگانی:بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی ئەمریکا دەکەین



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، کار بۆ ئەوەدەکەین کە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی ئەمریکا بکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەتحی مودەریس راوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە باربارا ئابێل بەرپرسی پەیوەندییە ئابوورییەکان لە ژووری بازرگانیی ئەمریکی کرد و لە میانەی ئەو سەردانەیدا چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە رەوشی ئابووری هەرێم و ئەمریکا باسی لێوە کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەگرنگترین ئەو پرسانە بابەتی ناردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم بوو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەندین کۆمپانیای ئەمریکی لە رێگای ژووری بازرگانیی ئەمریکی داوایان کردووە کە لە ژینگەی بازرگانی و پرۆژەکان لە هەرێم بزانن و هەوڵ بدەن بە کاراکردنەوەی پەیوەندی لە بوارەکانی پیشەسازی خۆراک و هەناردەکردنی بەروبووم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بافڵ تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ دورخستنەوەی گوزەرانی خەڵک لە کێشە سیاسییەکان
پێت بافڵ تاڵەبانی: لە هەوڵداین بۆ دورخستنەوەی گوزەرانی خەڵک لە کێشە سیاسییەکان
نرخی زێڕ 2100 دۆلاری تێپەڕاند
دوات نرخی زێڕ 2100 دۆلاری تێپەڕاند
پەیوەنیدر