یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن “پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی” ڕاگەیاند



ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بریارەكەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێم “دەنرخێنێت” و ڕایدەگەیەنێت، دوای 33 ساڵ لەڕاپەڕین كۆی ئەزموونی هەرێم لە قۆناغێكی سەختی سیاسیدایە.

ئەنجوومەنی جێبەجێ‌ كردنی یەكگرتوو ئەمڕۆ دوو شەممە 4/3/2024 بە سەرپەرشتی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و د. هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و د. محەممەد ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەنجوومەنی جێبەجێكردن لە چوارچێوەی ئامادەكاریەكانی هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی ڕاپۆرتی لێژنەكانی هەڵبژاردنی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە)ی كرد.

تەئكیدی كردەوە، كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەردەوامە لەسەر (پڕۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی ناڕازی) كە كراوەیه لەبەردەم سەرجەم هێز و ڕێكخراو و كەسایەتیە نارازییەكانی شەقامی كوردستان، بە هیوای ئەوەی هەڵبژاردنەكەی (10/6/2024) سەرەتای قۆناغێكی نوێ بێ لە گۆڕانكاری ڕیشەیی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “وێرای نرخاندنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێم جەختكرایەوە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند بە زوویی دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا”.

ئەنجوومەنی جێبەجێكردن یادی شکۆداری ڕاپەرینی 5ی ئاداری ساڵی (1991)ی بەرز نرخاند و هیوای خواست كە ئامانجەكانی راپەرین بە شێوەی كرداری جێبەجێ بكرێت و لە ئاستی قوربانیەكانی راپەرینی گەلەكەماندا بین و دەشڵێت: “دوای 33 ساڵ ڕزگاری و ئازادی، جێگای داخە لە ئێستادا کۆی ئەزموونەکەمان بە قۆناغێكی سەختی سیاسیدا گوزەر دەکات و پێویستە بەوپەری جدی و بەرپرسیارانە مامەڵەی دۆخەكە بكرێت و كێشە ناوخۆیی و دەرەكیەكانمان بەزووی چارەسەر بكەین”.

 

خوانی بەربانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابین دەكرێت
پێت خوانی بەربانگی ڕەمەزان بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابین دەكرێت
دوو شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات دوو شەپۆلی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر