سزای لەسێدارەدان بۆ ڕێبەری ئیخوان و 7 سەركردەی دیكەی دەركرا



دادگای تاوانەكانی ئاسایشی دەوڵەت لە میسر سزای لەسێدارەدانی بۆ 8 سەركردەی ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین دەركرد، كە یەكێك لەوان ڕێبەری ڕێكخراوەكەیە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، فەرمانگەی یەكەمی تیرۆر لە دادگای تاوانەکانی ئاسایشی دەوڵەت لە میسر بڕیاریدا بە “لەسێدارەدانی” هەریەكە لە (محەمەد بەدیع، ڕێبەری ئیخوان موسلمین، مەحمود عزەت، ڕێبەری بە وەکالەت، محەمەد بەلتاجی، عەمرو زەکی، ئوسامە یاسین، سەفوات حیجازی، عاسم عەبدولماجید و محەمەد عەبدولمەقسود)، لەسەر ئەو دۆسیەیەی ناسراوە بە “ڕووداوی سەكۆ”.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، دادگا بڕیاریدا لە دۆسیەی ژمارە 72ی ساڵی 2021، کە بە ژمارە 9ی ساڵی 2021 تۆمارکراوە، ناوچەی قاهیرەی نوێ، بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ 37 كەس و بێتاوانی 21 کەسی دیکە، سزای قورسی 15 ساڵ بۆ 6 تۆمەتبار و 10 ساڵ بۆ 7 کەسی دیکە.

داواکاری گشتی باڵای ئاسایشی دەوڵەت “دۆسیەی ڕووداوەکانی سەكۆ لە مانگی نیسانی ٢٠٢١دا ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ئاسایشی دەوڵەت کرد، بۆ ئەوەی فەرمانگەی یەكەمی تیرۆر بیبینێت. یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە بارەگای دادگا لە کۆمەڵگەی دادگاکانی تەرە ئەنجامدرا”.

سەعدی پیرە: یەكێتی لە سكاڵاكەیدا داوای هەڵوەشانەوەی كورسی پێكهاتەكانی نەكردووە
پێت سەعدی پیرە: یەكێتی لە سكاڵاكەیدا داوای هەڵوەشانەوەی كورسی پێكهاتەكانی نەكردووە
فازڵ نەبی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی مامۆستایان ئاشكرادەكات
دوات فازڵ نەبی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی مامۆستایان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر