ئەو چێشتخانەیەی گۆشتی بەستووی بە فرێش دەفرۆشت، داخرا



به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاووڵاتیان و ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی دان دۆكیان له‌ شه‌قامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه‌) داخست.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ راپۆتی لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو له‌ خوارده‌مه‌نیه‌كانیدا و فرۆشتنی به‌نرخی گۆشتی فرێش به‌ هاووڵاتییان، لیژنه‌كه‌ چێشتخانه‌ی دان دۆك داده‌خات.

لە راپۆرته‌كه‌دا هاتووە: “دوای به‌دواداچوون و پشكنین بۆ ئه‌و گۆشته‌ی چێشتخانه‌ی دان دۆك له‌ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌كانیدا به‌كاریده‌هێنێت، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێکەوتی به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌، گۆشته‌كه‌ هیچ زانیارییه‌ك (لیبڵ)ـی له‌سه‌ر نییه‌ و سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره”.

قائیمقایەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، چێشتخانه‌ی دان دۆك فێڵی له‌ هاووڵاتییان و كڕیاره‌كانی كردووه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دەست بەسەر 38 کیلۆگرام گۆشتدا گیراوە و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان کردووە، لەکاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پێت بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون
دوات زیاتر لە 125 هەزار داوا لە دادگاکانی سلێمانی تۆمارکراون
پەیوەنیدر