پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بارێک دەرمانی قاچاخەوە لە سەیدسادق ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاخدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان” .
پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە، ئێستا م، ع، ح لەدایكبووی 1995 و س، ج، ع لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 50ی دەرمانخانەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.