یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی چۆنێتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبنەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی حزبەکە سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی ڕایگەیاند، ئاامنجی سەردانەکە وەڵامدانەوە دوایین سەردانی یەكێتییە بۆ لقی سێی پارتی و دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو حزبە باشتر بکەن.
پرسی پستی پارێزگار و چۆنێتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک لە نێو ئەو تەوەرانەدا دەبن کە بەرپرسانی یەکێتی و پارتی تاوتوێ دەکەن.