قائیمقامی هەولێر داخستنی ١٠ وێستگەی بەنزینی ڕاگەیاند کە کوالێتی بەنزینەکەیان خراپ بووە.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر، بڵاویکردەوە،لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێری کردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە) ، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان ، (١٠) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەهەولێر داخران و سزا دران ،
ئاماژەی بەوەشکردووە ٢٠٢٤/٢/٢٤ تاکو ٢٠٢٤/٢/٢٩ ، (١٠٨) وێستگە کەپشکنینیان بۆ کراوە،
ئەو وێستگانەی داخراون بریتین لەمانە:
وێستگەی باران
ڕێگای خەبات
وێستگەی وار ئۆیل/ڕێگای خەبات
وێستگەی دڵنیا
وێستگەی فیڕاڕی
وێستگەی باخەوان
وێستگەی باکوور
وێستگەی پێشمەرگە
وێستگەی بەهەست
وێستگەی کەرکوك
وێستگەی دونیا