هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی دزی لە بریكارەكانی خۆراك دەكرد دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی چەندین جار دزیكردن لە بریكارەكانی خۆراك دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ،بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د. ع. ح) بە تۆمەتی چەندین جار دزیكردن لە بریكارەكانی خۆراك دەستگیر كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە دانی نا بەوەی ١٣ جار و لە گەڕەكە جیاجیاكانی شاری هەولێر بڕێكی زۆر لە ماددەی خۆراكی و پارەی لە بریكارەكانی خۆراك دزیوە، كە پێكهاتبوون لە چەندین فەردە برنج و شەكر و چەندین كارتۆن زەیت و ئاوەتەماتە و بڕێك پارە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.

قد تكون صورة ‏شخص واحد‏

پاكستان؛بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێكەوە بەرپرسێكی پۆلیس كوژرا
پێت پاكستان؛بەهۆی تەقینەوەی ئوتومبێلێكەوە بەرپرسێكی پۆلیس كوژرا
حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی پاریس ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دوات حكومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی پاریس ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر