دوو گەشتیاری ئەمریکی لە عێراق.. چییان لەسەر میزۆپۆتامیا نووسیوە؟



دوو هاوسەری ئەمریکی گەشتێک بۆ عێراق دەکەن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لە کاتێکدا پێیان دەوترێت گەشتکردن بۆ عێراق سەلامەت نییە، بەڵام ئەوان چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕنەوە.

گەشتێکی دوو ئەمریکی بۆ عێراق دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی زنجیرەیەک ڤیدیۆ کلیپیان بڵاوکردەوە کە ئەزموونەکەیان لە میزۆپۆتامیا دەگێڕێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری “people”ی ئەمریکی، دوو هاوسەری ئەمریکی بە ناوەکانی هادسۆن و ئێمیلی کرایدەر، بە جیهاندا گەشت دەکەن و ئەزموونە کولتوورییەکانی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە.

ئەو دوو هاوسەرە ئەمریکییە لە کۆی گشتی ١٩٥ وڵات جگە لە هەموو دەوڵەتانی ئەمریکا سەردانی ١٧٩ وڵاتیان کردووە، کلیپی ڤیدیۆیییان لە گەشتەکانیان بۆ وڵاتانی نیوزلەندا، ژاپۆن، سیرالیۆن، ئەفغانستان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام گەشتەکەی ئەم دواییەیان بۆ عێراق سەرنجی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهان ڕاکێشا.

لە زنجیرەیەک ڤیدیۆی زیاتر لە ٢٠ ڤیدیۆدا، کرایدەرز بە وردی باس لەوە دەکەن کە ئەزموونی گەشتیارێکی ئەمریکی لە عێراق چۆنە، ئامۆژگاری گەشتیاری پێشکەش دەکەن و تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە عێراق پووچەڵ دەکەنەوە.

هەزاران کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئینستاگرام و تیک تۆک کاردانەوەیان بۆی هەبوو، دوای ئەوەی ئەزموونی خۆیان لە گەشتەکەیان بۆ عێراق لە ڕێگەی ڤیدیۆ و وێنەوە بڵاوکردەوە کە  شارە جیاوازەکانی عێراقی لەخۆگرتبوو.

ئەوان لە کۆمێنتێکدا لە ڤیدیۆ کلیپێکدا لەکاتی سەردانیکردنی عێراق بە مەبەستی گەشتوگوزار نووسیویانە: “هەموو کاتەکە هەستمان بە سەلامەتییەکی تەواو کرد”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی دەکات کە گەشت بۆ عێراق نەکەن بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامی مەدەنی و سنوورداربوونی توانای نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە هاووڵاتیان.

لە کاتێکدا ئەو دوو هاوسەرە ئەمریکییە، لەلایەن گەلی عێراقەوە بە میهرەبانی و بەخشندەیی پێشوازییان لێکراوە، لە چەندین بۆنەدا جەختیان لەوە کردەوە کە فرۆشیارەکان کاڵای بێبەرامبەریان پێشکەش کردوون، “تەنها لەبەر ئەوەی عێراقییەکان دەیانەوێت بزانین کە لە عێراق پێشوازیمان لێدەکرێت”.

هەروەها سەردانی شوێنە مێژووییەکانی میزۆپۆتامیایان کردووە، وەک بابل و ئور، ئەم دووەمیان شوێنی شوێنەواریی شارێکی سۆمەرییە و دەکەوێتە باشووری عێراق، سەبارەت بەو ئەزموونە دەڵێن: “توانای ڕۆیشتن بەناو مێژوودا بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بوو”.

لینکی وێنە و ڤیدیۆکان لە هەژمارەکەیاندایە لە ئینستاگرام بۆ سەردانیکردنی کلیک لەم  لینکە بکە:

https://www.instagram.com/hudsonandemily/?utm_source=ig_embed&ig_rid=52d54abe-1b9d-4225-954f-83529af57101

 

 

داوای پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دەکرێت
پێشت داوای پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دەکرێت
دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دۆزرایەوە!
دواتر دەرمانێکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دۆزرایەوە!
پەیوەندیدار