یاریدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوتردستان لیستی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت و ئەو بیانووەشیان دەبڕین.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان 24ی راگەیاند، بەغدا نیەتی نییە هەرێمی كوردستان بمێنێت و هەر رۆژەو بیانوویەك دەگرێت، سبەینێ لیستی مwوچە دەنێرین بۆ بەغداد ئەو بیانووەشیان ناهێڵین.
دەشڵێت:” بەغدا داوای لیستی مووچە لە ئێمە و پێشمەرگەش دەکات، بەڵام من دەپرسم ئایا حەشدی شەعبی خۆی لیستی مووچەی هەیە تا ئەوان داوای لیستی مووچەی هەرێم دەكەن”.
ئەوە لە کاتێکدایە دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کە دەبێت بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراقیش لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی وتی ئەم مانگە مووچە دەنێرین بەڵام لە مانگی داهاتووەوە بێ کارتی بانکی مووچە نانێرین.