لە كۆمەڵگەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بوو، بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە كۆمەڵگەی ئادار لە سنووری شارۆچكەی سێمێل، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بووە و تەقە كراوە و بەهۆیەوە كەسێك بەناوی (ئیدریس ڕەمەزان) كوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی شەڕەكەوە دوو كەس بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون. تا ئێستا هۆكاری ئەو شەڕە تەقەیە ئاشكرانەكراوە.